٢٠ ئایار ٢٠٢٠ - ١١:٤٤
٥٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان لە تووشبوونی ٥٤٣ کەسی دیکە بە کۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو هەواڵی دا و وتی سێ کەسی دیکە لە ڕۆژی ڕابردووەوە تا ئێستا بە هۆی ئەو نەخۆشییە گیانیان لەدەست داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ورکدستان وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: لە سەرەتای بڵاو بوونەوەی کۆرۆناوە لە پارێزگای کوردستان تا وەکوو ئەمڕۆ سی و یەکی گوڵان، ٢٢٥٠ کەس تووشی ئەو نەخۆشییە هاتوون.

فەرزین ڕەزاعی وتی: شارەکانی سنە ٧٠١، سەقز ٤٥٧، بانە ٢٤٢، قوروە ٢٠١، دیواندەرە ١٦٤، مەریوان ١٢٦، کامیاران ١٢٠، بیجاڕ ١١٩، دێولان ٩٢ و سەوڵاوا ٢٨ کەس تووشیاری ئەو نەخۆشییە بوون.

ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ١٢٥٨ نەخۆش تا ئێستا چا بوونەتەوە زیادی کر: بەداخەوە ١٤٥ کەس ( ٣٦ کەس لە سەقز، ٣٢ کەس لە سنە، ١٩ کەس لە قوروە، ٢٠ کەس لە بانە، ١٥ کەس لە کامیاران، ٩ کەس لە بیجاڕ، ٧ کەس لە مەریوان، ٥ کەس لە دیواندەرە و ٢ کەس لە دێولان) بە هۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەست داوە کە هەر هەموویان بە شێوەی تەندروست و بەلەبەرچاو گرتنی پرۆتۆکۆلەکان نێژراون.